نرخی یەک کیلۆی لەنێوان پێنج بۆ حەوت هەزار دینارە

گۆیژە تام خۆشەکەی دهۆک پێگەیشتووە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

وەرزی پێگەیشتنی گۆیژ لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکردووە، لەلایەن هاوڵاتییانشەوە خواستێکی زۆری لەسەرە.

لەپارێزگای دهۆک لەم وەرزە دا هاوڵاتییان دەچنە ناوچە شاخاویەکان بۆ لێکردنەوەی و لە بازاڕ دەیفرۆشن.

عەلی حەسەن، خاوەنی دوکانی میوەیە لە بازاڕی دهۆک بە 964ـی وت، چەند رۆژێکە گۆیژی دهۆک پێگەیشتووە و لە بازاڕدا دەفرۆشرێت، نرخیی کیلۆیەکی لە نێوان حەوت بۆ پێنج هەزار دینارە.

وتیشی، بەرهەمی گۆیژی ئەمساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەڵام قەبارەکەی بچووکترە و تامێکی شیرین و ترشی هەیە.

لە وەرزی پایز دا بەرهەمە خوماڵییەکانی وەک: کولەکەی زەرد، گۆیژ، هەرمێ، هەنار و بەهێ پێدەگەن و لە بازاڕەکانی میوەدا دەفرۆشرێن.

گۆیژ یان گێوژ دارێكی خۆڕسكه‌ و لە پایزاندا به‌ره‌كه‌ی پێ ده‌گا، له‌ كوردستان دوو جۆری گۆیژ هه‌یه‌ سوور و زه‌رد. بەڵام زیاتر گۆیژی زەرد لە سنووری قەزای ئاکرێ، ئامێدی و دەڤەری دۆسکییان و مزیریی و بەرواری باڵا هەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر