بازاڕی سلێمانی ماڵئاوایی لە مۆلیدە دەکات
+964
دیلان محەمەد جەزا
مۆلیدەکانی ناو بازاڕی سلێمانی لادەبرێن، بەگوتەی بەرپرسانی کارەبای سلێمانی بێت، لە داھاتوویەکی نزیکدا هیچ مۆلیدەیەک لەناو بازاڕدا نامێنێت.
بەرپرسانی کارەبای سلێمانی دةلَيَن، هەموو رۆژ لە ناو بازاڕ لە کاتژمێر 7 تا 12ی شەو کارەبا هەیە، بۆیە چیتر ئەو مۆلیدانە مانەوەیان پێویست نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی کانونی دووەم، سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی 964 ی وت، ” ئێستا سەرقاڵی چاککردن و ڕێکخستنەوەی تۆڕی کارەبای ناوبازاڕین، لەو چوارچیَوەیەدا کارەبای مۆلیدە هیچیتر پێویست نابێت”.
تۆڕی 964 زانیویەتی، لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی تۆڕی کارەبای ناو بازاڕ، وەک هەنگاوی یەکەم، محاویلەکەی بەردەم بازاڕی ئاوباریک لە 400 کەی ڤیەوە کراوە بە 1000 کەی ڤی.
وتەبێژی بەڕیَوەبەرایەتيی کارەبا، دەڵێت، بەنیازن لە ئایيندەیەکی نزیکدا هەرچی ستوونة لاببردرێن و کارەبای ناو بازاڕ بکرێت بە ئەندەر گراوند، واتە کێبڵەکان دەخرێنە ژێر زەوی و ستوونةكان نامێنن.
بە پێی زانیاريیەکانی تۆڕی 964، جۆری کێبڵی سیم گۆڕاوە بۆ “تویست کێبڵ”، واتا کێبڵی داپۆشراو بە رووپۆشی رەش، وەک یەکەم هەوڵ کێبڵ و وایەرەکانی بەردەم مزگەوتی گەورە لابران و کران بەو جۆری کێبڵە.
بازاڕی سلێمانی دوای سی ساڵ، ماڵئاوایی لە کارەبای مۆلیدە دەکات، بەو جۆرەبێت ئەو قەرەباڵغیيەی لە وایەر و کێبڵی ناو بازاڕدا هەبوو نامێنێ.