پسپۆرێکی دەروونی باسی نیشانەکان دەکات
مەرج نییە بە چەند نیشانەیەک نەخۆشی دەروونیت هەبێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
رۆژانە هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند پۆستێکی بواری دەروونیان دەکەوێتە بەرچاو، چەند خاڵێک لەو پێوەرانەی لە پۆستەکەدا هەیە رەنگە لە کەسەکەدا هەبێت، پسپۆرێکی ئەو بوارە دەڵێت، مەرج نییە ئەوەی چەند خاڵێکی تێدا بێت نەخۆش بێت.
دکتۆر زانا قەساب پسپۆری نەخۆشیە دەرونییەکان بە 964ـی وت، چوار خاڵ هەیە پێوەرە بۆ دەروندروستی، بەڵام کەسێک لە حاڵەتێکی تایبەتدا بێت و چەند رۆژێک لەو دۆخەدا بێت مەرج نییە نەخۆشی دەروونی هەبێت.
باسی لەوەکرد، لە کاتی بوونی چەند نیشانەیەک لە کەسێکدا و دەورووبەری بێزار کرد و رەنگدانەوەی هەبو لە کارکردنیدا پێویستە لەو کاتەدا سەردانی پزیشک بکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی