ئامێری فێنککەرەوەشی بۆ دابین دەکرێت

پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ نوێدەکرێتەوە

ژێوار خدر

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بە هاوکاری کۆمپانیایەک پڕۆژەیەک بۆ پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ ئەنجام دەدات.

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیای دانە غاز پڕۆژەیەک بۆ پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ  جێبەجێ دەکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، پرۆژەکە بریتیە لە نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە بینای پەیمانگەکە و دابینکردنی ئامێری فێنککەرەوە بە گوژمەی 54 ملیۆن دینار.