رۆژێک لە رۆژان

چیرۆکی گۆرانی سەرەتای دوا رۆژەکانی بابلۆ

964+

ژووری هەواڵ

ئەم جیهانە خۆی بەڵایە تۆش ئەتەوێ بسرەوی
ئەم جیهانە مەرگە ساتە تۆش ئەتەوێ پێبکەنی

چیرۆکی ئەمجارەی رۆژێک لە رۆژان گۆرانی هیچ گۆرانیبێژێکی ستۆدیۆکان نییە، بەڵکو ئەمجارە لەرەی دەنگ و سەدای مۆسیقاکەمان لە نمایشی شانۆکانەوە رێگای گرتووە

بەیانییێک بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراو بابلۆ لە خەو هەڵدەستێنن، لەگەڵ زەنگی دەرگاکە بابلۆ دوا دێری گۆرانییەکە لەگەڵ خەوەکەی جێ دەهێڵێت

کامەرانیمان سەرابە ، جیژووان وێرانەیە
دەستی یەک گرتن مەحاڵە لەم ڕووباری خوێنەیا

دوای ئەوەی دەرهێنەر شوان کەریم خەریکی کارکردن لەسەر دوا رۆژەکانی بابلۆی کۆدۆ مانێ دەبێت بڕیار دەدات نووسینێک کە خۆی ئاوازەکەی بۆ دادەنێت بیکات بە قولابی دەستپێکی کارەکەی بۆ ئەوەی هەستی بینەرانی پێ بگرێت.

شوان کەریم لەمەیان زۆر سەرکەوتوو دەبێت تا دەگاتە ئەوەی دوای تەواوبوونی شانۆکە هونەرمەندێکی زۆر داوای لێدەکەن کە ئەم ئاواز و هۆنراوەیە بکەن بە بەرهەم بەڵام بێ ئاگان لەوەی رێشان زووتر گرەوەکەی بردۆتەوە و رێ پێدانی لە خاوەنەکەی وەرگرتووە کە خۆی بە شێوەیێکی جیاوازتر بەرگێکی تر بکاتە بەری و وەک بەرهەمێکی خۆی بیچڕێت.

"رۆژێک لە رۆژان.. چیرۆکی پشتەوەی شیعری "ئەی هاوسەرە ئازیزەکەم