"خه‌ڵك رووى له‌ داچاندنى باخى ترێ كردووه‌"

ئه‌مساڵ زۆرترین به‌رهه‌مى باڵه‌كایه‌تى خۆخ بووه‌ و كه‌مترینیش سێو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى قه‌زاى چۆمان بۆ 964ـى ئاشكرا كرد، ئه‌مساڵ خۆخ زۆرترین به‌رهه‌مى كشتوكاڵى سنووره‌كه‌یان بووه‌ و سێویش به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌چێت، بۆیه‌ كه‌مترین به‌رهه‌مى هه‌یه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كشتوكاڵى چۆمان به‌ 964ـى داوه‌، له‌ سنوورى باڵه‌كایه‌تى بە شێوه‌یه‌كی گشتی هەزار و 995 باخی میوەی جۆراجۆر هەیە، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 390 باخی ترێ، 360 هەنار، 240 خۆخ، 265 قەیسی، هەرمێ 120 باخ، 90 باخی هەنجیر، 50 باخی گێلاس، 30 باخی هەڵوژە هه‌ن.

دڵشاد حوسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چۆمان، به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ دۆخى به‌رهه‌مى خۆخ له‌ سنووره‌كه‌یان زۆرباش بووه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ 825 تۆن، به‌ڵام ده‌ڵێت “به‌رهه‌مى سێو زۆر خراپه‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت”.

وتیشی “زۆربه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ روویان له‌ داچاندنى باخى ترێ كردووه‌، ئه‌وه‌ی پێشتر باخى سێویشی هه‌بووبێت ئێستا نه‌یماوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌رهه‌مى ترێى ئه‌مساڵیان 750 تۆن و هەنار 675 تۆن، قەیسی 780 تۆن، هەرمێ 98 تۆن، هەنجیر 80 تۆن، گیڵاس 125 تۆن، هەڵوژە 25 تۆن و بووە.

دهۆك نایه‌وێت سێوه‌كه‌ى به‌روارى باڵا له‌ به‌ناوبا...

دهۆك نایه‌وێت سێوه‌كه‌ى به‌روارى باڵا له‌ به‌ناوبانگییه‌كه‌ى بكه‌وێت