دیمه‌نێكی سه‌رمێزى لیژنه‌ى باڵاى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى... وێنه: وه‌زاره‌تى شاره‌وانى.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى واده‌ڵێت
له‌م رۆژانه ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارده‌ڵێت، بەم زووانە ده‌ست به دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كه‌ن و ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌م دابه‌شكردنه‌ش خێراتر كراوه و واده‌كه‌ن به زووترین كات له‌و شاره‌وانیانه‌ى كە كارە هونەری و كارگێڕییەكانیان تەواو كردووە، دەستپێبکەن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌م وه‌زاره‌ته، ئێستا لیژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی لە وەزارەته‌كه‌یان رۆژانە لە بەیانییەوە تاوەكو ئێوارە، بە چڕی كار لەسەر فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەكەن و هەنگاوەكانی پرۆسەكەش زۆر بە باشی چووەتە پێش.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى رۆژى ده‌ستپێكردنى زه‌وى دابه‌شكردنى دیاری نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت وەزیری شارەوانی لەگەڵ تیمی وەزارەت بۆ دابەشكردنی زەوی كۆبووەوە و داوای لێ‌كردن بەزووترین كات سەرجەم كارەكان تەواو بكەن، پرۆسەكە لە كەمترین كاتدا دەستپێدەكات.
رۆژى 27.3.2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دابەشکردنی زەویی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوونه.