داوای لابردنی زمانی ئینگلیزی دەکەن
خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا بۆ زانستە ئیسلامیەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا بۆ زانستە ئیسلامیەکان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، داوای پێداچوونەوەیان کرد بە مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی.
شەریف دۆسکی، قوتابی ماستەر، بەپامنێری 964ـی وت ناکرێت زمانی بکرێتە مەرجی سەرەکی بۆ قوتابیانی شەریعە خۆ مامۆستایانی ئاینی بەزمانی ئینگلیزی وتار ناخوێننەوە، داوا دەکەین پێداچوونەوەیەک بەم بڕیارە نوێیەدا بکرێت.
هیوا حوسامەدین، قوتابی ماستەر، بە مایکی 964ـی وت، ئێمە زۆربەمان لە مزگەوت و حوجرەکانەوە هاتووین لە زمانی ئینگلیزی ئەوەندە باش نین و تەنها بەشێوەیەکی سادە خوێندومانە، ناکرێت ئێستا بکرێتە پێوەری سەرەکی بۆ دەرچوون، خوێندکاری وا هەیە دوو بۆ سێ ساڵە لەسەر ئەم تاقیکردوەیە ناتوانێت بەشداری ماستەر و دکتۆرا بکات.
ژمارەی خوێندکارەکان 250 خوێندکارە و لە زانکۆکانی ( سەلاحەدین، سلێمانی، کۆیە، زاخۆ، دهۆک و هەڵەبجە)ن، دەیانەوێت پێش رێکەوتی 4.11.2024 کێشەکەیان بۆ یەکلایی بکرێتەوە، چونکە دوای ئەو بەروارە دەکەونە ناو تاقیکردوەی کۆتایی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی