دامه‌زراندن خه‌ڵكی خه‌بات ده‌باته موسڵ
میدیازان – سەعید محەمەد – هەولێر
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی دامه‌زراندنیان هه‌بێت له‌كه‌رتی حكومی، به‌شێك له‌دانیشتوانی خه‌بات ده‌ستبه‌رداری كارتی زانیاری هه‌رێم ده‌بن‌و ده‌چنه سه‌ر موسڵ.
هه‌تا پێش ساڵی 2014 دانیشتوانی ناوچه جێناكۆكه‌كانی موسڵ مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كارتی زانیاری له‌ئیداره‌ی هه‌رێم‌و موسڵیش ده‌ربهێنن، به‌ڵام له‌وه به‌دواوه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌بێ هه‌ڵگری یه‌ك كارتی زانیاری بن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كارتی زانیاری‌یان ده‌گوازنه‌وه سه‌ر موسڵ پێیان وایه ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن له‌كه‌رتی حكومی له‌حكومه‌تی به‌غدا زیاتره، بۆیه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێن، به‌تایبه‌تی كه یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن بوونی كارتی زانیارییه.
نەقیب جرجیس ئیسماعیل، بەرپرسی نوسینگەی زانیاری خەبات، بە میدیازانی ڕاگەیاند: رێژەی دانیشتوانی خەبات نزیکەی 33 هەزار سەرخێزان دەبێت لەو رێژەیە 29 هەزار سەرخێزان کارتی زانیاری‌یان لەلای ئه‌وان دەرهێناوە بە ناحیە و شارۆچکەکان، کە ناحیەی کەورگۆسک و رزگاری و دارەشکران و شاروچکەی سێبیران دەگەرێتەوە بە گووندەکانیشیانەوە.
وتیشی: “گواستنەوەی مامەڵەی کارتی زانیاری بۆ ئەوە دەگەرێتەوە لە عێراق دامەزراندن هەیە خەڵک ناوی خۆی دەنوسی بۆ دامەزراندن مەرجە دەبێت کارتی زانیاری موسڵ یان ناوچەکانی سنوری عێراق بێت، یان بۆ دەرهێنانی کۆبونی بەنزین یان مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی.