یادى هێرشەکەى حەماسە

منداڵانی ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەر بۆ دڵنەوایی روولە مۆسیقا دەکەن

964+

وریا فەتاح

رۆژى 7ـى ئەم مانگە، ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشەکەى حەماس بۆسەر ئیسرائیل، بۆیە لەو رۆژەدا ئەو منداڵانەى لە هێرشەکەدا کەسوکار یان دایک و باوکیان لەدەست داوە، کۆدەبنەوە و گۆرانى “هیوا” تۆمار دەکەن.

ئەو منداڵانە لە ئێستادا سەرقاڵى راهێنانن بۆ ئەوەى لە رۆژى 7ـى مانگدا، گۆرانییەکە تۆمار بکەن کە لەلایەن گۆرانیبێژى بەناوبانگى ئیسرائیلى کێرن پێلسەوە نوسراوە.

یەکێک لەو منداڵانە کە باوکی بە دیلى کوژراوە و تەرمەکەی لە غەزە ماوەتەوە، دەڵێت،”باوەڕ ناکەم ساڵێکە، کەس پێی وا نەبوو دەگەینە ئەم ئاستە و ناتوانین بەرگە بگرین”.

7ـی تشرینی یەکەمی 2023، چەکدارانى حەماس دزەیان کردە خاکى ئیسرائیل و هێرشێکى گەورەیان ئەنجامدا و زیاتر لە 1000 کەسیان کوشت، ئەوەش بووە هۆکارى کاردانەوەى توندى ئیسرائیل و هێرش بۆسەر غەزەى لێکەوتەوە کە تائێستا زیاتر لە 40 هەزار کەس لە غەزە کوژراون.

ئیسڕائیل مووشه‌كباران كرا

ئیسڕائیل مووشه‌كباران كرا