لە کەرکوک درۆنێکی خۆکوژ کەوتە سەر بانی ماڵێک

964+
کاروان ساڵح

شەوی رابردوو، لە شاری کەرکوک درۆنێکی چاودێریی خۆکوژ کەوتووەتە سەر بانی ماڵێک، بەڵام نەتەقاوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.

لە ئێستادا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵگیراوەتەوە و خەریکی لێکۆڵینەوەن لەسەری.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک بە تۆڕی 964ی وت، شەوی رابردوو خاوەن خانوویەک لە کۆمەڵگەی “رووان سیتی” لە نزیک رێگای کەرکوک – هەولێر، هێزە ئەمنییەکانی لە رووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە.

هەر شەو، بەپەلە هێزێکی پۆلیس و ژووری ئۆپراسێۆنی هێزە هاوبەشەکان گەیشتوونەتە سەر بانی ئەو خانووە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە وتی، بەپێی زانیارییەکان فڕۆکەکە لەوانەیە کە باڵی هەیە و بۆ هێرشی خۆکوژی یاخود چاودێری ناوچەیەک بەکاردێت و وێنەی ئاسمانی دەگرێت، هەروەها دەتوانێت نیو بۆ یەک کیلۆ تەقەمەنی لەگەڵ خۆی هەڵبگرێت