هەواڵەکان
سوپاى تورکیا دەستیکردووە بە بڕینى دارى تەڕ
ژووری هەواڵ
ماوه‌یه‌كه بڕینى دارى ته‌ڕ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به تایبه‌تیش له‌سنوورى پارێزگاى دهۆك به چڕى ده‌ستیپێكردووه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین وێنه و گرته‌ڤیدیۆى جیاواز بڵاوكرانه‌وه، تیایاندا ده‌رده‌كه‌وێت توركیا له‌رێگه‌ى تیمى تایبه‌ته‌وه، داره‌كان ده‌بڕێت و دواتریش ده‌یانگوازێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى.
له گه‌ڕەكێكى ناحیه‌ى داره‌توو به‌شێك له هاوڵاتیان ده‌رفه‌ت ده‌قۆزنه‌وه و كاتێك دونیا تاریك دادێت زبڵ و پاشماوه‌كانیان له‌سه‌ره رێگایه‌كی گشتى فڕێده‌ده‌ن، بۆنى ناخۆشی ئه‌و پاشماوانه‌ش هاوڵاتیانى هه‌راسان كردووه.
تا بەهاری داهاتوو داشكاندنه‌كه‌ى هاتوچۆى هه‌رێم بۆ ئه‌و شۆفێرانه‌ى سه‌رپێچیان كردووه درێژكراوه‌ته‌وه، بڕیارى درێژكردنه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه‌یه و رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی بۆ وەرگیراوە.
سێ پاسکیلسوارى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڕیاریان دا ماوه‌ى 300 كیلۆمه‌تر ببڕن تاوه‌كو له ئێرانه‌وه ده‌گه‌نه قه‌ڵاى هه‌ولێر.