تیمى تایبه‌ت داره‌كان ده‌گوازنه‌وه توركیا
ماوه‌ى دوو هەفتەیە سوپاى توركیا له سنوورى نهێلى دار ده‌بڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ندین گرته ڤیدیۆى جیاواز بڵاوكراونه‌ته‌وه، تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت سوپای توركیا له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێمی كوردستاندا دارده‌بڕێت و داره‌كانیش ده‌گوازێته‌وه ناو بارهه‌ڵگر.
964 باسی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى بۆ رێکخراوى (CPT)ـى ئەمریکى كرد كه كاریان چاودێریكردنى ئه‌و ناوچانه‌یه كه شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانى سوپاى توركیاى لێیه، رێكخه‌رێكی ئه‌م رێكخراوه‌ش بڕینى دارى له‌لایه‌ن ئه‌و سوپایه پشتڕاست كرده‌وه.
کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى به 964ـى راگه‌یاند له رۆژى 20.9.2024 كاتێك سوپاى توركیا له سنوورى نهێلى له قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگاى دهۆك ده‌ستى به دروستكردنى رێگاى سه‌ربازى كردووه، به‌رده‌وام دارى تەڕ لەسه‌ر ئه‌و رێگایانه ده‌بڕێت و كۆیان ده‌كاته‌وه.
وتیشی “له‌رێگه‌ى تیمى تایبه‌تیانه‌وه ئه‌و دارانه له‌ناو خاكى هه‌رێمی كوردستانه ده‌گوازنه‌وه توركیا”.
به‌پێى گرته‌ڤیدیۆیه‌ك به‌شێك له‌و دارانه‌ى ده‌بڕێن و كۆده‌كرێنه‌وه نه‌كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و رێگا سه‌ربازییه‌ى كه توركیا له سنوورى نهێلى دروستى ده‌كات.ئاشكراشی كرد، لە گرێبەهارەوە و رێگاکە بە پشتی گوندی گوهەرزێدا تێپەڕدەبێت و بە تۆڕێکی رێگاوبان بە بارەگاکانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی سەرگەلێ و سگیرێ دەبەسترێتەوە.
روونیشیكرده‌وه ئه‌وان نازانن رێژه‌ى ئه‌و داره بڕاوانه چه‌نده كه سوپاى توركیا له‌رێگه‌ى تیمى تایبه‌ته‌وه ده‌یانبڕێت و دواتریش ده‌یانگوازێته‌وه ناو وڵاته‌كه‌ى، به‌ڵام ده‌ڵێت “دروستكردنى رێگا سه‌ربازییه‌كه‌یان به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ئه‌و دارانه‌ى ده‌كەونه سه‌ر رێگاكه‌یان ده‌یانبڕنه‌وه”.