گرافیکی 964 بۆ دراوی دۆلاری ئەمریکی
بازاڕی بۆرسەی هەولێر
نرخی دۆلار لە چاو دوێنێدا دابەزی ئەمڕۆ 153 هەزارە
توانا نەقی
لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و هۆکارەکەش ئەو موشەکانە بوو کە ئێران گرتنیە ئیسرائیل.
لە بازاڕی بۆرسەی هەولێر بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار دیناری عێراقی.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، هەرچەندە ئەمڕۆش دۆلار بەرزە و بە 153 هەزار دینارە بەڵام لە چاو دوێنێدا 1000 دینار دابەزیوە و دوێنێ گەیشتە 154 هەزار دینار.
وتیشی، ئەمڕۆ پێنجشەممەیە و کۆتایی هەفتەیە رەنگە کەمێکی دیکە زیاتر دابەزێت بەڵام بەهۆی گرژیەکانی ناوچەکەوە هەر بەبەرزی بەشێوەیەکی گشتی دەمێنێتەوە .
لە بازاڕی بۆرسەی هەولێر بەهای دۆلار بەم شێوەیە:
100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار دیناری عێراقی
100 دۆلار بەرامبەرە بە 6 ملیۆن تمەنی ئێرانی
100 دۆلار بەرامبەرە بە 3 هەزار و 425 لیرەی تورکی