لە عەنکاوە

بۆرییەکی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکاوە

توانا نەقی

بۆرییەکی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکاوە و بڕیارە ئەمڕۆ چاککبکرێتەوە بەڵام بە قسەی بەرپرسانی پرۆژەکە 48 کەتژمێر پێویستە بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە.

رابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە 964ـی وت، بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکاوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چاک دەکرێتەوە.

وتیشی، بۆریەکە شوێنی شکانەکەی لە عەنکاوە بووە و ئێستا تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەین و ئەمڕۆ تەوا دەبێت، بۆریەکە لەسەر رێگا بووە و پێدەچێت بەهۆی کارکردنئ عادیلە و بارهەڵگرەوە شکابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ تیمەکانی چاککردنەوە بۆرییەکە چاک دەکەنەوە هاولاتیانیش بێ ئاو نابن لەبەر ئەوەی خەزانەکانیان پڕە و بەشی دابەش کردن دەکات هەوڵدەدەن تا سبەینێ دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە.

لەم ساڵدا ئەە دووەم جارە بۆریەکانی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر دەشکێت.