پاسێک وەرگەڕا و 13 سەرنشین بریندارن
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، پاسێکی نەفەرهەڵگر لە جۆری نیسان، لە گوندی ئێنەمسید سەر بە ناحیەی پیران لە قەزای مێرگەسۆر وەرگەراوە و لە ئەنجامی رووداوەکە 13 کەس برینداربوون.
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت پاسەکە کەوتووەتە سەر تەنیشت و لە نزیک ستوونێکی کارەبا گیرساوەتەوە، کە بەشێک لە جامی ئۆتۆمبیلەکە شکاون.
هاتوچۆی قەزاکە وە بڵێی بۆی روون بووەتەوە کە رووداوەکە هۆکاری تیژڕەویی بووە، داوا لە شۆفێران دەکات خێرای کەمبکەنەوە و پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، لە بارەی چارەنووسی سەرنشینە بریندارەکان زانیاری دیکەی نەخستووەتەڕو.
نوێکرایەوە:
موحسین تەحسین، وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە 964 وت، “لە رووداوەکەدا 13 کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای مێرگەسور کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست”.
ئەو وتی، لەناو بریندارەکاندا برینی تەنیا یەکێکیان سەخت بووە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشک دایە، وتیشی، “تاوەکو ئێستا نازانین سەرنشینەکانی ناو پاسەکە خەڵکی کوێن و پیشەیان چییە”.