زیاتر لە چوار هەزارن

ئیتر به‌گرێبەستكردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا بووە فەرمی

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگرێبەستكردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا بڕیاری فەرمی بۆ دەرچوو.

د. ئومێد سەباح ئەمڕۆ چوارشەممە 2.10.2024 لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە تەك نوێنەری وانەبێژان رایگەیاند،  بە بڕیاری سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 02-10-2024، بڕیاری فەرمی بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوو.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی ، “وانەبێژانی خوێندنی باڵا، رۆڵێکی بەرچاویان لە ناو هۆڵەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان هەبووە و کەلێنێکی گەورەی نێو وەزارەتەکەیان پڕکردووەتەوە، بڕیاری بەگرێبەستکردنیشیان، پاداشتکردنیان بووە، بۆ ئەو کارە باشەی لە ماوەی رابردوودا کردوویانە”.

بەم بڕیارەی حكومەتی هەرێم، چوار هەزار و 101 وانەبێژی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوودمەند دەبن.

پێشتر لە  28.8.2024 سەرۆک وەزیرانی كوردستان فەرمانی دامەزراندنی بۆ سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژ لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە بە شێوەى گرێبەست واژۆ کرد.

فەرمانی وەزاری بۆ بە گرێبەستکردنی وانەبێژان دەرچوو

فەرمانی وەزاری بۆ بە گرێبەستکردنی وانەبێژان دەرچوو