یاسای باری كەسی لە رۆژەڤدایە
ئەم نیوەڕۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 2.10.2024 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، كە بەرنامە وایە یەكێك لە بڕگەكان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسیی ساڵی 1959 بكرێت.
كۆبوونەوەكە كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ دەستپێدەكات و بڕیارە پێش دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای باری كەسی، لیژنەكانی یاسایی و کاروباری خێزان راپۆرتی خۆیان پێشكەش بكەن.
هەمواری یاسای باری كەسی لە عێراق، مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و گردبوونەوە و خۆپێشاندانی لە شارەكانی عێراق و كوردستانیشی بەخۆیەوەبینیوە، تەنانەت نێردە دیپلۆماسییەکانیش نیگەرانن و داوا دەکەن رێگری لێ تێپەڕاندنی هەمواری یاساكە بکرێت.
بەشێك لە شارەزایان و چالاكوانانی مافەكانی ژنان و منداڵان، هەمواری یاساكە بە پێشێلكردنی مافەكانی ژنان و منداڵان دەزانن.
هاوكات لە بەرنامەی كۆبوونەوەكەدا، چەند بڕگەیەكی دیكەش هەیە كە گفتوگۆ و دەنگدانیان بۆ دەكرێت، وەك یاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ ئەوانەی یاسای سەردەمی بەعسی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە، یاسای سەندیكای پرۆگرامسازان و خوێندنی باڵای ئەهلی و چەند بابەتێكی دیكە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: خەرجیی حەج نادەینە پەرلەمانتاران
ئەنجومەنی نوێنەران
پێشتر باس كراوە
3.10.2024 لە عێراق پشووی فەرمی نییە
هەفتەی رابردوو دواخرا
پەرلەمانی عێراق دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە
سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقییان کردووە
کەمئەندامان داوای هاوتاکردنی موچەکانیان دەکەن
لهسهر سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
حكومهتى عێراق پڕۆژهى جیاواز له نزیكهى 20 گوندى سنوورى سلێمانى جێبهجێدهكات
پەرلەمانی عێراق