خۆڵبارینە

دانیشتووانی گەرمیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە

964+

شۆڕش قادری

تەندروستی گەرمیان داوا لە دانیشتووانی ناوچەکە دەکات، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ، نەچنە دەرەوە و لەکاتی چوونەدەرەوەش ماسک بەکار بهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لە رێنماییەکدا دەڵێت، “لە دوانیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممەوە 1.10.2024 شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکەی گرتووەتەوە، بۆیە داوا لە سەرجەم ئەوانە دەکەین کە کێشەی تەندروستی وەک سنگ و نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە، بۆ کاری زۆرپێویست نەبێت، نەیەنە دەرەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی ناچارن بەهۆی ئیش و کاری رۆژانەوە بچنەدەرەوە، پێویستە ماسکی پزیشکی بەکاربهێنن، منداڵ و کەسی بەتەمەنیش باشترە لە ژورەوە بن.

تەندروستی گەرمیان داوایش لە هاوڵاتیان دەکات، لە کاتی هەر کێشەیەکی تەندروستیدا سەردانی نزیکترین فریاگوزاریی تەندروستی بکەن.

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری خۆڵبارین هەیە

کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری خۆڵبارین هەیە

كەشناسی عێراق: سبەینێ لە هەرێم خۆڵبارین دەبێت

كەشناسی عێراق: سبەینێ لە هەرێم خۆڵبارین دەبێت