بەربەست کراوە

شەقامی بەردەم شوقەکانی دەروازە و پارێزگای سلێمانی بەکارمەهێنن

ژێوار خدر

سەرۆکایەتی شارەوانی سلیمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 1.10.2024 لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەوەوە شەقامی بەردەم شوقەکانی دەروازە و پارێزگای سلێمانی بەکار نەهێنن چونکە بەربەست کراوە.

روونیشیکردووەتەوە، بە ئاگاداریی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی پێکھێنراوە بۆ مەبەستی رێکخستنەوەی شەقامەکە لەگەڵ شەقامی خزمەتگوزاریی شار پێشمەرگە.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات، شەقامەکانی دەوروبەر بەکار بھێنن تا کارەکان تەواو دەبن لە ماوەیەكی نزیکدا.