لە ئاکرێ

کەسێک خوشکەکەی خۆی کوشت و زاواکەیشی بریندار کرد

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە ئاکرێ کەسێک خوشکەکەی خۆی کوشت و زاواکەیشی بریندار کرد.

نێچیروان فەخرەدین وتەبێژی تەندروستیی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، “پێش نیو کاتژمێر تەرمی ژنێکی تەمەن 40 ساڵ و بریندارێک کە لە رەگەزی نێر بوو، گەیەنرانە فریاکەوتنی ئاکرێ “.

“جەستەی ژنەکە شوێنی 11 گولـلەی پێوەبوو، ئێستا لە پزیشکی دادی ئاکرێیە، دواتر رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە، پیاوەکەش بە یەک گولـلە بریندار کراوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە”، نێچیروان فەخرەدین وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە بەو شێوەیە بووە کە لە گەڕەکێکی سەنتەری قەزای ئاکرێ پیاوێک بە چەک خوشکەکەی خۆی کوشتووە و دواتر زاواکەیشی بریندار کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، تەقەکەرەکە هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە، پۆلیس و لایەنی پەیوەندیداریش دەستیان بە لێکوڵینەوە کردووە.

تا ئێستا هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە بە وردی نەزانراوە و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ئاکرێش هیچ زانیارییەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لەسەر کوشتنی کەسێك لە ناحیەی تەکیە سێ تۆمەتبار دەستگیر...

لەسەر کوشتنی کەسێك لە ناحیەی تەکیە سێ تۆمەتبار دەستگیر کران

تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین و گومانی کو...

تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خانەقین و گومانی کوشتنی لەسەرە