بزانە لەسەر چی دەستبەسەر کرابوو

بەڕێوەبەری پێشووی کارەبای سلێمانی ئازاد کرا

964+

ژووری هەواڵ

دوێنێ یەکشەممە 29.9.2024 بەڕێوەبەری پێشووی کارەبای سلێمانی لەسەر پێدانی خانویەکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە کارمەندێکی خانەنشین، دەستبەسەر کرا و کەمێک لەمەوبەر ئازاد کرا.

سالار حسامەدین بەڕێوەبەری پێشووی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، دوێنێ بانگکراوە و راگیراوە لەسەر بابەتی پێدانی خانویەکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە کارمەندێکی خانەشین بۆ ماوەی نۆ مانگ لە ساڵی 2018 دا.

باسی لەوەشکرد، “کارمەندەکە بۆ ماوەی 40 ساڵ لە خانوەکەدا بووە و لە کاتی خانەنشینبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوە و داوایکردوە خانوەکەی لێوەرنەگیرێتەوە و تێیدا بمێنێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی بە بەڕێوەبەری گشتی دراوە، نووسراوی کردووە بۆ بەشی یاسا و ماوەی نۆ مانگ لە خانوەکەدا ماوەتەوە و کرێی لێوەرگیراوە، دوای نۆ مانگەکە کارمەندەکە گیانی لە دەستداوە.

“ئەو بابەتەیان بۆ بابەتی هەڵمەتی هەڵبژاردن زیندوکردووەتەوە و ئەوەی کراوە بەدەر نەبوە لە یاسا و ئێستا ئەو خانوە بۆ ژیانکردن نابێت بەهۆی کۆنییەوە”، سالار حسامەدین وای وت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

وردەکاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پێشووی کارەبای سلێم...

وردەکاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری پێشووی کارەبای سلێمانی

کارەبای سلێمانی ئاگاداری کاندیدەکان دەکاتەوە لەحیم بە...

کارەبای سلێمانی ئاگاداری کاندیدەکان دەکاتەوە لەحیم بەکارنەهێنن