ئەمجارەش بە نیوەناچڵى جێهێڵدرا

رێگاى سماقوڵى؛ چیرۆکێکى تەواونەکراو

964+

وریا فەتاح

رێگاى سماقوڵى کە ئیدارەى راپەڕین بە هەولێرەوە دەبەستێتەوە، هەر جارە و چەند کیلۆمەترێکى قیر دەکرێت و جێدەهێڵدرێت، ئێستا کە لە بەشى کۆتاییدایە و تەنیا 1200 مەترى ماوە، جێهێدرایەوە و تەواو نەکرا.

بەپێى بەدواداچوونەکانى 964، پڕۆژەکە سێ قۆناغە، قۆناغى دوو لە بەنداوى سماقوڵیەوە بەرەو چوارقوڕنە دەستپێدەکات و ساڵى پار تەواو کرا و دەست لە بەشەکانى دیکەى نەدراو جێهێڵدرا.

لە رۆژى 1ـى 9ـى 2024ـەوە بە بڕیارى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکردەوە کە دەبێت لە ماوەى کەمتر لە یەک مانگ ئەوەى ماوە تەواو بکرێت.

دواى دەستپێکردنەوەى کارەکان، قۆناغى یەک هەر زوو تەواوکرا، بە وتەى رێبین محەمەد، ئەندازیار و سەرپەرشتیارى پڕۆژەى قیرتاوکردنى رێگەى سماقوڵى کە بۆ 964ـى قسەى کردووە، دەبوو لە 20 بۆ 23ـى ئەم مانگە تەواو بکرایە، بەڵام دواى داخستنى رێگەکە بەهۆى کارکردن تێیدا، دوێنێ رێگەکە کرایەوە و یەک کیلۆمەتر و 200 مەترى بە تەواو نەکراوى جێهێڵدرایەوە.

بە وتەى ئەندازیارى سەرپەرشتیار، بەهۆى ئەوەى پارە بۆ بەڵێندەر خەرج نەکراوە، ئامادە نەبووە تەواوى بکات، وەک باسیشى دەکات ئەو بەشەى ماوە تەبەقاتى پڕکراوەتەوە و لە پشکنین دەرچووە و چاوەڕێى قیرکردنە.

لەماوەى دوو ساڵى رابردوودا، ناوە ناوە بەبیانوى کارکردن رێگەکە داخراوە، بەڵام دواتر کراوەتەوە و بە تەواونەکراوى جێهێڵراوە، لە کاتێکدا

کۆى گشتى درێژیى هەرسێ قۆناغەکە، حەوت کیلۆمەتر و 300 مەترە، بودجەى گشتى هەرسێ قۆناغەکە یەک ملیار و 142 ملیۆن دینارە.

لە دوێنێوە رێگەکە بەڕووى شۆفێراندا کراوەتەوە، بەڵام دەبێت ئەو 1200 مەترەى ماوە، شۆفێران بەسەر رێگاى خۆڵى تەنیشى رێگەکەدا بڕۆن.

رێگاى سماقوڵى داخرا و لەوێوە نەچنە هەولێر

رێگاى سماقوڵى داخرا و لەوێوە نەچنە هەولێر