"برینى پێوە نییە"

تەرمى حەسەن نەسڕوڵا دەرهێنرایەوە

964+

وریا فەتاح

دواى دوو رۆژ لە کوژرانى، تەرمى حەسەن نەسڕوڵا لەژێر داروپەردووى رووخاوى ئەو باڵەخانەیە دەرهێنریەوە کە تێیدا بە ئامانجگیرابوو.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لە زارى سەرچاوەیەکى پزیشکى و ئەمنى بڵاوى کردەوە، تەرمى حەسەن نەسڕوڵا، لەو شوێنەى هێرشى کرایەسەر لە ناوچەیەکى باشوورى لوبنان دۆزرایەوە.

وەک باسى دەکات، تەرمەکەى هیچ برینێکى پێوە نەبووە.

شەوى هەینى، ئیسرائیل لە باشوورى لوبنان حەسەن نەسڕوڵا، ئەمیندارى حیزبوڵاى لوبنانى بەئامانجگرت و دوێنێ شەممە، حیزبوڵا کوژرانى ئەمیندارەکەى راگەیاند.

حەسەن عەبدولکەریم نەسڕوڵا، لە 31ـى ئابى 1960، لە بنەماڵەیەکى شیعە مەزهەبى لەدایکبووە، لە کۆى دە منداڵ نەسڕوڵا نۆیەمین منداڵ خێزانەکەیان بووە.

پاش بڕینى چەندین پلەى حزبى لە خوارەوە بۆ سەرەوە، سەرەنجام لە 16ـى شوباتى 1992، ئەمیندارى گشتى حیزبوڵڵاى لوبنانى وەرگرت ئەوەش دواى ئەوەى ئەمیندارى پێشوو، سەید عەباسى موسەوى لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.

حیزبوڵا کوژرانى نەسڕوڵاى راگەیاند

حیزبوڵا کوژرانى نەسڕوڵاى راگەیاند