بۆ ماستەر و دکتۆرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندن لە کۆریاى باشور رادەگەیەنێت

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور رادەگەیەنێت و دەڵێت، پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65٪ کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر و 70٪ کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.9.2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، دامەزراوەی (The Academic of Korean Studies) لە وڵاتی کۆریای باشور زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنى 2025 رادەگەیێنێت و وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا:

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لەدامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم پێنج ساڵ خزمەتی هەبێت.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65٪ کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر و 70٪ کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت) بۆ دکتۆرا دەبێت (ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن دامەزراوەی سەرەوە پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت.

هەرکەسێک ئەم مەرجانەی تێدا بەرجەستە بێت دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.

ئەمریکا زەمالەی خوێندن بۆ خوازیارانی ماستەر رادەگەیەن...

ئەمریکا زەمالەی خوێندن بۆ خوازیارانی ماستەر رادەگەیەنێت