له ئیداره‌ى سۆران زیاتر له 91000 قوتابی هه‌یه
ئه‌مساڵ زیاتر له 6000 قوتابی نوێ چوونەته به‌رخوێندن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌برایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سۆران ده‌ڵێت، ساڵانه سه‌دان قوتابی نوێ كه بۆ یه‌كه‌مجار دێنه به‌ر خوێندن له په‌روه‌رده‌كه‌یان تۆمار ده‌كرێن، بۆ ئه‌مساڵیش زیاتر له شه‌ش هه‌زار قوتابی بۆ پۆلی یه‌كه‌م تۆمار كراون و ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئامارێك كه پێشتر به‌ڕێوه‌برایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سۆران به 964ـى دابوو، له‌سنوورى ئیداره‌كه 680 قوتابخانەی حکومی و ناحکومی هەیە، لەناویاندا 654 قوتابخانه‌ى حكومى و 26 قوتابخانه‌ش ناحكومین.
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین قادر، به‌رپرسی هۆبه‌ى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌برایه‌تى گشتى په‌روه‌رده، به 964 راگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ له ته‌واوى سنووره‌كه‌یان شه‌ش هه‌زار و 333 قوتابی كه بۆیه‌كه‌مجار دێنه به‌رخوێندن تۆمار كراون، لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن.
وتیشی “كه‌موكوڕ له میلاكى په‌روه‌رده‌كانى سۆراندا نییه، به‌ڵكو پێشتر پێویستى به رێكخستنه‌وه بووه و رێكخستنه‌وه‌ى بۆ كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ له سنوورى ئیداره‌ى سۆراندا به قوتابخانه بنه‌ڕه‌تى و باخچه‌ى ساوایان 91 هه‌زار و 356 قوتابی له ناوه‌نده‌كانى خوێندندا، ده‌خوێنن.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مساڵ لەگەڵ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن و کردنەوەی قوتابخانەکان 110 هەزار مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەر روویان لە ناوەندەکانی خوێندن کردووه، له‌ناویاندا زیاتر لە هه‌شت هەزار مامۆستا وانە دەڵێنەوە و كۆى گشتى ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخاکانیش له‌سنوورى ئیداره‌دا بریتییه له 11 هه‌زار و 500 کەس.