لە هەولێر
گرنگی ژیری دەستکرد بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بە سیمنار دەخرێتەڕوو
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 29.9.2024 لەشاری هەولێر سیمینارێکی تایبەت لەسەر گرنگی ژیری دەستکرد بەزمانی ئینگلیزی لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆی دهۆکەوە بەڕێوەچوو.
رەزڤان محەمەد ساڵح، مامۆستای زانکۆ و پێشکەشکاری سیمینارەکە بە 964ـی وت، ئەوانەی سوودمەند دەبن زیاتر مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکاران دەبن، بەتایبەتی ئێستا کە زانکۆکان خەریکی ئامادەسازین بۆ زیاتر گرنگیدان بەژیری دەستکرد، ئەمە جگەلەوەی ئەوانەی بەکارهێنەری تاقیگە پەروەردەییەکانن سوودمەندی سەرەکی دەبن.
وتیشی، لەدوای پەتای کۆرۆنا ئەم تاقیگانە زیاتر لە ئەوروپا گرنگی پێدەدرێت، چونکە دەتواندرێت لە ماڵەوەش بەشێوەی ئۆنلاین بەکاربهێنرێت، تەنانەت خاوەن کۆمپانیاکان دەتوانن سوودی لێوەربگرن بۆ چەندین بەرنامەی تایبەت.
ئەم سیمینارە لەلایان سەنتەری کوردستان Al رێکخرابوو، کە هەموو مانگی جارێک بۆ شارەزایەکی ژیری دەستکرد ئەنجام دەدرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی