تۆمەتی تیرۆر

لە كەركوك و چەند شارێك نۆ ئەندامی داعش دەستگیر كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شانەی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، نۆ ئەندامی رێكخراوی داعش لە چوار پارێزگای عێراقدا دەستگیر كران.

سەرچاوەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، هێزەكانی هەواڵگری سەربازی لەگەڵ هێزە ئەمیینەكان، رۆژی هەینی توانیان 9 كەسی داواكراو دەستگیر بكەن، كە بە مادەی 4ی تیرۆر تۆمەتبار بوون، ئەو كەسانەش لە شارەكانی كەركوك، ئەنبار، موسڵ و بەغدا دەستگیر كراون.

شانەی ئەمنیی عێراق دەڵێت، ئەو كەسانە سەر بە رێكخراوی داعشن، كە تێیاندایە لە تیمی سەرەكیی گواستنەوە و كارگێڕیی رێكخراوەكەن لە ئەنبار و هەموویان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراون بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و گەیاندنیان بە سزای یاسایی.

لە نزیک کەرکوک؛ فڕۆکەی F16 والییەک و پێنج چەکداری داعشی ...

لە نزیک کەرکوک؛ فڕۆکەی F16 والییەک و پێنج چەکداری داعشی کوشت