دوو مانگە بەدوایانەوەن

لە نزیک کەرکوک؛ فڕۆکەی F16 والییەک و پێنج چەکداری داعشی کوشت

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای دوو مانگ لە چاودێری کردنیان والییەک و پێنج چەکداری رێکخراوی چەکداری داعش، لە بەرزاییەکانی گونووی مامە لە سنوری قەزای دووبز-ی کەرکوک کوژران .

درەنگانی شەوی رابردوو 18.9.2024، فرۆکەی F16 بۆردومانی چەکدارانی داعشی کرد لە سنوری قەزای دووبز و پردێ، دەرئەنجام ئەوە زانرا شەش چەکداری داعش کوژراون کە یەکێک لە کوژراوەکان والی کەرتی ئەلبو حەمدانە لە “ولایەتی کەرکوکی” رێکخراوەکە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک کە نەیویست ئاماژە بەناوەکەی بکرێت بە 964ـی وت، ماوەی دوو مانگە چاودێری مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش دەکرێت کە هاتوچۆ دەکەن لە نێوان قەزای دووبز و ناحیەی پردێ لە کورکوک،

درەنگانێکی ئەمشەو لەلایەن فڕۆکەی F16 شانەی سقوڕ لە بەرزاییەکانی گوندی “مامە و عەلەغێر” لە سنوری قەزای دووبز لە رۆژئاوای کەرکوک سێ جار بۆردومانی ئەو مەفرەزەیە کراوە و شەش چەکداری داعش کوژراون، یەکێک لە چەکدارەکان ناوی عومەر ساڵح نەعمەیە ناسراوە بە ئەبو خەتاب، والی کەرتی ئەلبو حەمدانە لە ولایەتی کەرکوکی رێکخراوەکە.

ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکرد، پاش بۆردومانەکە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ناوچەکە، دەست بەسەر ژمارەیەک پشتێنی بۆمبرێژکراو و مۆبایل وچەند جۆرە ئامێرێکی پەیوەندی دیکەدا گیراوە، سەرچاوەکە وتیشی، “چەند رۆژێک بەر لە ئێستا بەهەمان شێوە بۆردومانی چەکدارانی داعش کراوە لە سنوری قەزای دوزخورماتو و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

داعشێک لە ئەمریکا گەڕایەوە و لە کەرکوک دەستگیرکرا

داعشێک لە ئەمریکا گەڕایەوە و لە کەرکوک دەستگیرکرا

ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی داعش لە سنووری خورماتوو کوژ...

ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی داعش لە سنووری خورماتوو کوژران