دیمەنێکی بەنداوەکە ... وێنە؛ wikipedia
ده‌یانه‌وێت سوود له ئه‌زمونیان وه‌ربگرن
به‌نداوه‌كانى كوردستان سه‌ردانى گه‌وره‌ترین به‌نداوى جیهانیان له چین كردووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه شاندێكی به‌نداوه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له وڵاتى چینه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه چوونه‌ته ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه گه‌وره‌ترین به‌نداوى هایدرۆپاوه‌رى جیهان ببینن و سوود له ئه‌زموونى دروستكردنه‌كه‌ى وه‌ربگرن.
یه‌كه‌م شاندى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێمه كه سه‌ردانى ئه‌م وڵاته‌ى كردووه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ بینینى به‌نداوى هایدرۆپاوه‌ره له‌و وڵاته و به‌مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونیان.
به‌نداوه‌كه ناوى Three Gorges Dam له‌ساڵانى 1994 تاوه‌كو 2006 له‌سه‌ر رووبار‌ى یانغتسی دروستكراوه، به‌رزییه‌كه‌ى 185 مه‌تر و درێژى دوو هه‌زار و 309 و پانى له ژێره‌وه 115 مه‌تر و له‌سه‌ره‌وه‌ش 40 مه‌تره.
قه‌باره‌ى كۆگاكردنى ئاو له‌م به‌نداوه 41 ملیار مه‌تر سێجایه و له‌توانای دایه 20 هه‌زار مێگاوات کارەبا به‌رهه‌مبهێنێت .
28 ملیۆن موكه‌عه‌ب كه‌ره‌سته‌ى كۆنكرێتى و 510 هه‌زار تۆن ئاسن له دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه به‌كارهاتووه.
ئه‌و رووبه‌ره زه‌ویه‌ى كه‌وتووه‌ته ژێر به‌نداوه‌كه به‌درێژایی 600 كیلۆمه‌تره و بڕى 30 ملیار دۆلار له دروستكردنى خه‌رج كراوه و 40 هه‌زار كه‌سیش كارى تێدا ده‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌م زانیارانه‌ى سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوى دهۆكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.