له ئیداره‌ى راپه‌ڕین
هه‌ر كاندیدێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان (ناوچه‌ى كوێر) دروستبكات پۆسته‌ره‌كانى لاده‌برێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بڕیاریداوه له هه‌ندێك شوێنى سه‌ر شه‌قامه‌كان وێنه و پۆسته‌رى ئه‌و كاندیدانه لاببات كه (ناوچه‌ى كوێر) دروست ده‌كه‌ن.
ناوچەی کوێر، شوێنی پێچکردنەوەی شۆفێرانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه دیوێكی شه‌قامه‌كه دیارنییه و به‌هۆى لێدانى پۆسته‌ریش به‌ته‌واوى دیوی شه‌قامه‌كه دیار نامێنێت.
هاوتۆچۆى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، به‌هۆى لێدان و هه‌ڵواسینى وێنه و پۆسته‌رى كاندیدان له‌و شوێنانه گرفت بۆ رەوشی هاتووچۆ دروست ده‌بێت، بۆیه رێگه‌پێدراو نییه.
داواى لە کاندید و سەرجەم لایەنە سیاسی و سەربەخۆکانی ئەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كردووه، لەکاتی هەڵواسینی وێنە و پۆستەری بانگەشە رەچاوی رەوشی هاتووچۆ بکەن، ده‌شڵێت “هاوکارمان بن بۆ ئەوەی گرفت بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروست نەبێت و هێماکانی هاتووچۆ نەشارنەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، هەر کەس و لایەنێک پێچەوانەوەى ئه‌مه بكات و پابەند نەبێت پۆستەرەکانیان لەو شوێنە لادەبرێن کە بونەتە هۆی گرفتی هاتووچۆ.