بۆ نیه‌تپاكی تاقی ده‌كرێنه‌وه‌

پێشنیار بۆ كاندیده‌كان ده‌كرێت پڕ به‌ ته‌مه‌نى خۆیان دار بچێنن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێكخراوێكی ژینگه‌یی به‌ كاندیده‌كان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر نیه‌تپاكن به‌رامبه‌ر ژینگه‌ فه‌رموون دار بچێنن، پێشنیاریشیان بۆ ده‌كات ژماره‌ى داره‌كان وه‌كو ژماره‌ى ساڵه‌كانى ته‌مه‌نیان بێت.

مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئایینده‌ بۆ پاراستنى ژینگه‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌م داواكاریی و پێشنیاره‌یان بۆ كاندیده‌كان په‌یامێكه‌ پێش گه‌یشتن به‌ په‌رله‌مان و ئێستاش وه‌رزى چاندنى دارو دره‌خته‌.

وتیشی “یەکێک لە گرفتە گەورەکانی هەرێمی کوردستان کەمی رێژەی سەوزاییە ئه‌و داوایه‌شمان نیه‌تپاكی كاندیده‌كان بۆ په‌رله‌مان ده‌رده‌خات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان وه‌كو رێكخراو كارئاسانى بۆ هه‌ر كاندیدێك ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و داواكارییه‌ىیان قبوڵ بكات ئامادەن شوێنی بۆ دابین بکەن بۆ چاندنى داره‌كان و ئەرکی پاراستن و ئاودانی داره‌كانیش دەگرنە ئەستۆ.

رێكخراوه‌كه‌ ئه‌م ژماره‌ موبایلانه‌ى داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌ر كاندیدێك به‌ داواكه‌یان رازی بوو په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكات:

07731443131

07701443136

له‌مه‌ودوا پرۆژه‌كانی ئیداره‌ی سۆران بێ كه‌شفی ژین...

له‌مه‌ودوا پرۆژه‌كانی ئیداره‌ی سۆران بێ كه‌شفی ژینگه‌یی تێناپه‌رن