کێڵگەیەکی گەنم - وێنە: 964
گەنمی جوتیارانی كورد بە سنوورداری وەردەگرێ
عێراق یەك ملیۆن تۆن گەنم لە دەرەوە دەكڕێ
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ماڵپەڕێكی نێودەوڵەتی ئاشكرای دەكات عێراق هێشتا دووەم وڵاتی جیهانە لە هاوردەكردنی گەنم، سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ بە ئاستێكی زۆر هاوردەكردنی كەمكردووەتەوە، لە كاتێكیشدا بە شێوەیەكی دیاریكراو گەنمی بەرهەمی جوتیارانی كوردستانیی وەرگرتووە.
ماڵپەڕی World Grain راپۆرتێكی لە بارەی چاندنی گەنم لە عێراق بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، عێراق ئەمساڵ هاوردەی گەنمی بۆ نزمترین ئاست دابەزاندووە لەوەتەی 10 ساڵی رابردوودا، لەگەڵ ئەوەشدا بەرهەمهێنانی ناوخۆی گەنمی زیاد كردووە.
سەرچاوەكە دەڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی دەكرێت هێشتا عێراق دووەم وڵاتی جیهان بێت لە رووی هاوردەكردنی گەنمەوە.
ماڵپەڕەكە زانیاری ئەوە دەدات، ئێستا بەرهەمی گەنمی عێراق دوو ملیۆن تۆنە، كەمترە لە بەرهەمی پارساڵ، كە 2.2 ملیۆن تۆن بووە و لە پێنج ساڵی رابردووش كەمترە، كە 3.2 ملیۆن تۆن بووە.
وەك سەرچاوەكە باسی دەكات، كشتوكاڵ بەشێكی گرنگی ئابووریی عێراقە و 10%ی بەرهەمی ناوخۆیە و 8.4%ی هیزی كاری ناوخۆیە، هەروەها 22%ی پانتایی وشكانی عێراق بۆ چاندنی كشتوكاڵ لەبارە، بەڵام تەنیا 5 ملیۆن هێكتار زەوی دەكرێتە كشتوكاڵ، ئەمەش بەپێی داتاكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی.
راپۆرتەكە دوورو درێژە سەبارەت بە كشتوكاڵی عێراق، هەروەها ئەوەی جێی سەرنجە ئەم داتایانەی هاوردەكردنی گەنمە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە، لە كاتێكدا ئەمساڵ بە شێوەیەكی سنووردار گەنمی لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، كە بەرهەمیان هێناوە.
بە جۆرێك لهلایهن حكومهتى عێراقهوه، بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، بەپێی رێککەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی بازرگانیی عێراق 228 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک دیاری کرابوو.
هەروەها تا ئەم رۆژانەش كێشە لە ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران هەبووە و لە ساڵانی رابردووش پارەكە زۆر بە درەنگەوە دەگەیشتە دەستی جوتیارانی كوردستان.
حەوت هەزار تۆن گەنمی سایلۆکانی کەلار و چەمچەماڵ بۆ سەیدسادق گواسترانەوە
گەنم
خواردنێکی تایبەت ئامادەدەکەن
ئەمڕۆ جهژنی ''خدر ئلیاس''ی کوردانی ئێزدییە
244 ملیار دیناریان لە بەغدا گیری خواردووە
جوتیارانی کەرکوک لە بەردەم سایلۆ گردبوونەوە
بەدەست سەمادی زەویەکانیان دەکەن
بارانی زۆر بەشێکی گەنمی جوتیارانی شارەزووری زەرد هەڵگەڕاندووە
جوتیاران دەچنە بەغدا
"حکومەتی عێراق ئەگەر پارەی نيیە بۆ گەنممان لێوەردەگرێت"
"لە سنووری ئێمە نییە"