کێڵگەیەکەی بەرهەهێنانی نەوت _ وێنە: INA
هەناردەی نەوتی كوردستانیش هەر وەستاوە
عێراق زیاتر لە 105 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئابی رابردوودا زیاتر لە 105 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.9.2024 لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ بە گشتی لە مانگی ئابی رابردوودا 105 ملیۆن و 845 هەزار و 599 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، نەوتەكە لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردە كردووە، كە بڕی 286 هەزار و 74 بەرمیلیشی بۆ ئوردن هەناردە كردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، باوەڕیان بەوە هەیە بە شێوەیەكی شەفاف گەلی عێراق لە بڕی هەناردەی نەوت ئاگادار بكەنەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە لەوەتەی ئاداری 2023 هەناردەی هەرێمی كوردستان وەستێندراوە و سەرەڕای هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ حكومەتی عێراق و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان، هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامی ئەوەی نەوتی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكرێتەوە.
جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی
نەوت
بەرمیلەکانتان مەبەنە کۆڵان و لەبەر دەرگا دایبنێن
سبەی لە دەربەندیخان نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت
لەبن 64 دۆلارە
نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین
بەرەو 65 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ئەوەی زیندەوەربێت زیان ئەکات