لە کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆوە

سبەینێ بەشێک لە شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت

توانا نەقی

سبەینێ رۆژی پێنجشەممە بەشیک لە شاڕێی شەقامی پێشمەگە لە سلێمانی کە شەقامێکی سەرەکییە دادەخرێت.

ئەمشەو چوارشەممە، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە، 26.9.2024 لە کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆوە بەشێک لە شەقامی پێشمەرگە بە دیاریکراوی بەردەم دادگای سلێمانی دادەخرێت.

دەشڵێت، داخستنەکە بە مەبەستی قیرتاوکردنەوەی ئەو شەقامەیە و تەنیا سایدی رۆیشتن بەرەو دەرەوی شار دادەخرێت.

شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە هاوڵاتیان و شۆفێران دەتوانن رێگاکانی چواردەوری ئەو شەقامە بەکاربهێنن.