جارێ ئاوی كه‌ركوك نابڕێ
964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
بڕیاری بڕینی ئاوی خواردنەوەی شاری کەرکوک بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، له كاتێكدا بڕیار بوو ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه بوه‌ستێت.
وا بڕیار بوو رۆژی دووشەممە 30ـی کانوونی دووەم، پێدانی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک بۆ ماوەی 7 رۆژ ببڕێت، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو بڕیارە راگیرا و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
جیهان ئیبراهیم فارس، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک به 964+ـی وت: “دوای گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی پرسی بڕینی ئاو لەگەڵ یاریدەدەری پارێزگار بۆ کاروباری تەکنیکی و بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاو، هه‌روه‌ها بەهۆی پێشبینیکردنی خراپیی کەشوهەوا و بارانبارین لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، بڕیارمان دا بڕینی ئاو دوابخرێت و دواخستنی کاری چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاو و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخه‌ین”.
وتیشی، هەر کات بڕیار لەسه‌ر راگرتنی دابه‌شكردنی ئاو درا، میدیاكان ئاگه‌دار ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش خه‌ڵك ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه.
بەهۆی پاککردنەوەی كەناڵەكانی ئاودێری و چاککردنەوەی دەرگاکانی پرۆژەی ئاوی کەرکوک، بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوودا بۆ هه‌فته‌یه‌ك پێدانی ئاو به ماڵان بوه‌ستێت.
شاری كەركوك خاوەنی هەریەك لە بەنداوه‌كانی دووبز، شیرین و خاسەیە، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە رۆژانە بە بەردەوامی ئاوی خواردنەوەی سەرجەم گەڕەكەكان دابین بكرێت.