هەواڵەکان

زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و پشکی حاجیانی کوردستانیش زیادکرا

ژووری هەواڵ

زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە کوردستان لێدرا و پزیشکێکیش دەڵیت، ئاگاداری کێشی جانتا و دەروونی منداڵەکانتان بن.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم تیرۆپشکی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵی 2025 کرد و ژمارەی حاجیان 435 کەس زیادی کرد.

فەرمانبەرانی کۆمپانیای هەڵکەندنی بیرە نەوتییەکان لە كەركوك هاتنە سەرشەقام و گردبوونەوە، ئەوان دەڵێن كارەكەیان زۆر مەترسیدارە و دەبێت ئەو دەرماڵەیەی پێشتر بۆیان خەرج دەكرا، بگەڕیتەوە و نەبڕدرێت.

لە گەڕەکی بڵاغی کەرکوک، دزێک تەماح دەکاتە سەر چایچییەکی بەتەمەن، لە پشتەوە لێی دەدات و پارە و جزدانەکەی دەڕفێنێت.