بیانییه‌كان له كوردستان به چ مۆڵه‌تێك شۆفێریی ده‌كه‌ن؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا – هه‌ولێر
خه‌ڵكانی بیانی كه له كوردستان كار ده‌كه‌ن و ده‌ژین، ده‌توانن به مۆڵه‌تی خۆیان شۆفێریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌توانن مۆڵه‌تیش ده‌ربهێنن.
فازڵ حاجی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، به تۆڕی 964ی وت، خه‌ڵكی بیانیی نیشته‌جێی كوردستان به مۆڵه‌تی شۆفێریی وڵاتی خۆیان ده‌توانن له كوردستانیش شۆفێریی بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت مۆڵه‌تنامه‌كه‌یان ببه‌نه به‌شی مۆڵه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ په‌سندكردن، هه‌روه‌ها كاروباری نیشته‌جێبوونیان فه‌رمی و بێ كێشه بێت.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی له لایه‌ن خه‌ڵكی بیانی بۆ شۆفێریكردن له كوردستان، فازڵ حاجی روونیكرده‌وه، هه‌ر كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بێت، كاروباروی نیشته‌جێبوونی فه‌رمی و بێ كێشه بێت، ده‌توانێت داواكاری بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شۆفێری پێشكه‌ش بكات و رێككارییه‌كان جێبه‌جێ بكات، ئاسایی مۆڵه‌تی تایبه‌ت و گشتی وه‌رده‌گرێت.
له هه‌رێمی كوردستان به هه‌زاران خه‌ڵكی بیانی، كه له وڵاتانی جۆراوجۆره‌وه هاتوون، كار ده‌كه‌ن و ده‌ژین، به‌شێك له‌وان له كۆمپانیاكان وه‌ك شۆفێر كار ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له كۆمپانیاكانی ژینگه‌پارێزی و گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل.