شانۆ بۆ ئەندامە پەڕیوەکانی جەستەیان دەگێڕن

964+
ئاودێر عومەر

ئەمڕۆ لە سلێمانی، ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان شانۆگەری پیتە نەلکاوەکانیان نمایشکرد، چیرۆکەکەی باس لە چەند کەسێک دەکات کە ئەندامەکانی جەستەیان پەڕیوە و چیتر یەکناگرنەوە.

شانۆگەریەکە لە نوسینی دارۆ عەزیز و دەرهێنانی ئاسۆ نوری سەلیم، هەشت کارەکتەر بەشداریان تێدا کردووە کە حەوت کەسیان خاوەن پێداویستی تایبەتن و ماوەی شانۆگەرییەکە 52 خولەک بوو.

 باس لە کۆمەڵێک کەس دەکات بە تایبەت سێ کەسیان، کە یەکێکیان لوتی بڕاوە، یەکێکیان بەشێکی جەستەی لەدەسداوە، سێیەمیان بەردباران کراوە، بەم هۆکارانە کەوتوونەتە نەخۆشخانەیەکی دەروونیەوە و هەر یەکێکیان لە شێتخانەکەدا مێژووی خۆیان دەگێڕنەوە.

تیمی تۆڕی 964 لە شانۆکەدا ئامادەیی هەبوو، لە نزیکەوە دەرهێنەر و کارەکتەرەکانی ناو شانۆگەریەکەی دواند.

دیمەنی شانۆییەکە و زانیارییەکان ببینن.