ئەمڕۆ پڕۆژەكە كرایەوە

شەقامی 120 مەتری بە رێگای هەولێر – دهۆك بەسترایەوە


ئەرسەلان عەبدوڵا

پڕۆژەی رێگای بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری بە رێگای هەولێر- دهۆک كرایەوە، كە درێژییەكەی سێ كیلۆمەترە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24.9.2024 رێگای بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری بە رێگای هەولێر – دهۆك كرایەوە، كە دەكەوێتە نزیک گوندی گەزنە لە هەولێر.

لە رێوڕەسمی كردنەوەی پڕۆژەكەدا سەرۆك وەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانی ئامادەبوو.
پڕۆژەكە رێگایەكی سێ كیلۆمەترییە و بە وتەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە رێوڕەسمەكەدا، “ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاونیشتمانیان دەکات”.

پڕۆژەكە لە لایەن كۆمپانیای (هێمن گرووپ) ئەنجامدراوە.