لە عێراق و كوردستان

26 كەس بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەست دا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری نۆ مانگی ئەمساڵی لە بارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە 178 تووشبوو هەبوون، 26 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23.9.2024 وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری كۆتایی لەسەر دۆخی پەتای تای خوێنبەربوونی بڵاو كردەوە، لە ئامارەكەدا هاتووە، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا 178 كەس تووشبووی پەتاكە تۆماركراون، لەناویاندا 26 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە بە گوێرەی شارەكانی عێراق و كوردستان بەم جۆرەیە:

هەولێر: شەش تووشبوو
دهۆك: پێنج تووشبوو، یەك كەسیش گیانی لە دەستداوە
كەركوك: چوار تووشبوو، یەك كەس گیانی لەدەستداوە
سلێمانی: سێ تووشبوو
بەغدا رەسافە: 17 تووشبوو و چوار گیانلەدەستدان
بەغداد كەرخ: هەشت تووشبوو
موسەننا: شەش تووشبوو
نەجەف: چوار تووشبوو
دیوانیە: چوار تووشبوو، دوو گیانلەدەستدان
كەربەلا: سێ تووشبوو
سەڵاحەدین: دوو تووشبوو
زیقار: 38 تووشبوو، شەش گیانلەدەستدان
نەینەوا: 25 تووشبوو، حەوت گیانلەدەستدان
بەسرە: 15 تووشبوو
واست: 14 تووشبوو، یەك گیانلەدەستدان
بابل: نۆ تووشبوو، یەك گیانلەدەستدان
میسان: هەشت تووشبوون، دوو گیانلەدەستدان
دیالە: حەوت تووشبوو، یەك گیانلەدەستدان.

تای خوێنەربوون چییە؟

تای خوێنه‌ربوون په‌تایه‌كی ترسناكه‌ و له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌، زیاتریش ئه‌و كه‌سانه‌ تووش ده‌بن، كه‌ كاری ئاژه‌ڵداری و قه‌سابی ده‌كه‌ن و به‌ریه‌ككه‌وتنی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و گۆشتی ئاژه‌ڵ هه‌یه‌.

“هیچ تووشبوویه‌كی تای خوێنبه‌ربوون له‌ كوردستان نییه‌”

"هیچ تووشبوویه‌كی تای خوێنبه‌ربوون له‌ كوردستان نییه‌"