دیمەنی ناحیەی ئاغجەلەر- وێنە: 964+
لەلایەن رێکخراوێکی سویسرییەوە
منداڵانی نابیست و خاوەن پێداویستی تایبەتی گۆپتەپە پرۆژەیەکیان بۆ کرایەوە
عەزیز عەبدوڵا – گۆپتەپە
رێکخراوی هێڵی یارمەتی نێودەوڵەتی (HLI) هەڵدەسێت بە خزمەتکردنی منداڵانی گوندی گۆپتەپە لە ناحیەی ئاغجەلەر بە چەندین چالاکی گرنگ و جیاواز.
ئەم رێکخراوە سویسرییە و پرۆژەیەکى گرنگى بۆ منداڵانى گۆپتەپە کردووەتەوە و دەیەوێت نۆمانگ بەردەوام بێت.
شایلا دۆسان تۆس،سەرپەرشتیار لە رێکخراوی هێڵی یارمەتی نێودەوڵەتی بە 964ـى وت، ئامانجی سەرەکی کردنەوەی ئەم ناوەند بریتى دەبێت لە راهێنان بە منداڵانی نابیست و خاوەن پێداویستی تایبەت، دواتر بەمناڵانی دیکە و بڕیاریانداوە نۆ مانگ بەردەوام بن.
وتیشی، چالاکیەکان بە گشتی پێکدێت لە چۆنیەتی فێربوونی وەرزش لە ناو یاریگادا، وانەی زمانی ئینگلیزی، وێنە کێشان و زمانی جەستە، بە تایبەت گرینگیدان بە منداڵانی نابیست و خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ زانیاری تەندروستی.
تەواوی پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکانی ئەم پڕۆژەیە بێ بەرامبەر دەبێت بۆ هەموو فێرخوازەکان لە رۆژانی شەممە و پێنج شەممە، شایلا دۆسان تۆس واى وت .
ئاماژەی بەوەشكرد، منداڵانی تەمەن پێنج ساڵ تاوەکو 10ساڵ دەتوانن بەشدای بکەن و زیاتر لە 30 قوتابی دەتوانن سودمەند بن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی