له ئێسكى كه‌لـله‌سه‌رى مرۆڤ ده‌چێت
له گوندێكی شێروان مه‌زن به‌ردى سه‌یر دۆزراونه‌ته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندی لێرێی سه‌ر به ناحیه‌ى شێروان مه‌زنى مێرگه‌سۆر، چه‌ندین به‌ردى سه‌یر دۆزراونه‌ته‌وه، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت، نازانن هۆكارى په‌یدابوونى ئه‌م به‌ردانه چییه.
به‌رده‌كان، شێوه‌ی جیاوازیان له خۆگرتووه، ، ره‌نگیان تێكه‌ڵاوییه‌كه له قاوه‌یی و ره‌ش شێوه‌ی زۆربه‌یان ده‌چێته‌وه سه‌ر ئێسكی كه‌لله‌سه‌رى مرۆڤ.
ئیبراهیم سه‌عید، خه‌ڵكی گوندى لێرێ به 964ـى وت، نازانن هۆكارى په‌یدایوونى ئه‌م به‌ردانه چییه، به‌ڵام له كۆنه‌وه بینیویانه.
وتیشی “ئه‌و شوێنه‌ى به‌رده‌كانى لێیه شوێنێكى تایبه‌ت و دیاریكراوه و ته‌نیا له‌و شوێنه‌ى گونده‌كه‌شمان هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا هیچ تیمێكی فه‌رمى نه‌هاتوون لێكۆڵینه‌وه یان پشكنین بۆ ئه‌م به‌ردانه بكه‌ن، به‌ڵام پێشتر ده‌نگۆیه‌ك له گونده‌كه‌یان بڵاوبووه‌ته‌وه كه گوایه ئه‌م به‌ردانه كانزایان تێدابێت.