لە سلێمانی

سابیس قۆناغی ئامادەیی دادەخات و كێشەی بۆ قوتابیان و كەسوكاریان دروست بووە

+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بەشێك لە دایكان و باوكانی قوتابیانی قوتابخانەی سابیسی نێودەوڵەتی لە سلێمانی گردبوونەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن، ئەمەش بەهۆی داخستن یان نەكردنەوەی پۆلەكانی 10-11-12 لە قوتابخانەكەدا.

سامان ساڵح، نوێنەری دایكان و باوكانی قوتابیانی قوتابخانەكەیە و ئەمڕۆ شەممە 21.9.2024 بە 964ی وت، “بەهۆی نوێنەكردنەوەی گرێبەستی نێوان وەزارەتی پەروەردە و كۆمپانیای سابیس قوتابییەكانی قۆناغەكانی 10-11-12  لە تەواوكردنی خوێندن لە قوتابخانەكانی  سابیسی نێودەوڵەتی بێبەش دەكرێن”.

وتیشی، گرێبەستەكەی نێوانیان لە 31.8.2024 وە تەواو بووە و بەو هۆیەوە تەنیا لە سابیسی سلێمانی 139 قوتابی لە خوێندنی ئەمساڵ بێبەش دەكرێن، بە بیانوی نەبوونی كادری پێویست لە قوتابخانەكەدا.

نەهلە عەبدولڕەحمان، دایكی یەكێك لە قوتابییەكانیش بە 964ی وت، “ئێمە مناڵەكانمان لە باخچەی ساوایانەوە لە سابیسی نێودەوڵەتی دەخوێنن، بەم سیستمەی ئێرە فێربوون، قورسە بیانگوازینەوە بۆ قوتابخانەی دیكە، داواكارم لەلایەنی پەیوەندیدار سەر لە خۆمان و منداڵەكانیشمان نەشێوێنن و قوتابخانەكە بە رووی قوتابیاندا بكەنەوە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

مەترسی لەسەر خوێندنی کوردی لە خورماتوو دروست بووە

مەترسی لەسەر خوێندنی کوردی لە خورماتوو دروست بووە