"بەشەکە پشتگوێخراوە"

مەترسی لەسەر خوێندنی کوردی لە خورماتوو دروست بووە

964+
سیروان خورشید – خورماتوو

ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی قوتابیانی خوێندنی کوردی لە خورماتوو کەمتر دەبێتەوە و زۆربەی دانیشتووانی ئەو دەڤەرە منداڵەکانیان دەخەنە بەر خوێندنی عەرەبی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی خوێندنی کوردی لەشارەکە پشتگوێ خراوە.

عومەر مەدحەت، سەرپەرشیاری خوێندنی کوردی لە خورماتوو بە 964ـی وت، “لە چەند ساڵی رابردوودا بەھۆی پشتگوێخستنی خوێندنی کوردی و کەمی بینا، رێژەیەکی زۆری قوتابیان شکستیان ھێناوە و سەرکەوتوو نەبوون لە وانەکانیان، بە جۆرێک 60 بۆ 70 خوێندکار لە پۆلێکدا دەخوێنن یان قوتابخانەکان سێ دەوامیان تێدا دەکرێت”.

بە قسەی عومەر مەدحەت، “رێژەی قوتابیانی کورد لە خورماتوو بەراورد بە پێش رووداوەکانی ساڵی 2017 کەمی کردووە، بە جۆرێک لە کۆی نۆ هەزار قوتابیی بەشی کوردی، ئێستا نزیکەی چوار هەزار و 500 قوتابی لە خوێندنی کوردیدا ماون”.

قەزای خورماتوو 22 قوتابخانەی سەرەتایی و 11 خوێندنگەی ناوەندی و دواناوەندی و سێ باخچەی ساوایانی خوێندنی کوردی لێیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

کۆلێژی پەروەردەی خورماتوو دوو بەشی نوێی کردەوە

کۆلێژی پەروەردەی خورماتوو دوو بەشی نوێی کردەوە