لە موسڵ

دەیانویست مادەی هۆشبەر لە زانكۆ بفرۆشن و دەستگیر كران

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەزگای ئەمنی نیشتمانیی عێراق ئاشكرای كرد، دەستیان بەسەر زیاتر لە 22 كیلۆ مادەی هۆشبەری حەبی كەپتاگۆندا گرتووە، كە بازرگانەكانی بە نیازبوون لە یەكێك لە زانكۆكانی موسڵ بیفرۆشن و دابەشی بكەن.

دەزگاكە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانیان توانیان زیاتر لە 22 كیلۆگرام حەبی كەپتاگۆندا بگرن لە شاری موسڵ، كە دوو بازرگان مادەكانیان پێبووە و ویستیویانە لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە یەكێك لە زانكۆ حكومییەكاندا بیفرۆشن و دابەشی بكەن.