گوندێكی بنارى قه‌ندیل

گورگ‌ په‌لامارى بزن و ‌مه‌ڕی داو ژماره‌یه‌كى لێ خنكاندن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ گوندێكی بنارى قه‌ندیل ، گه‌له‌گورگێك په‌لامارى بزن و مه‌ڕى هاوڵاتییه‌كيان دا و ژماره‌یه‌كی لێ خنكاندن، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت ئه‌مساڵ به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رچاو گورگ له‌ گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل زۆر بووه‌.

رووداوى په‌لاماردانه‌كه‌ له‌ گوندى گۆڕگامێشەى ئه‌م بناره‌ شه‌وى رابردوو روویداوه‌.

سامان كاسكانى، خه‌ڵكی گوندى كاسكانى بنارى قه‌ندیل كه‌ گونده‌كه‌یان نزيكى ئه‌م گونده‌یه‌، به‌ 964ـى وت، مه‌ڕ و بزنه‌كان هى هاوڵاتییه‌ك بوون به‌ناوى حه‌مه‌د رۆستەمی و به‌ هۆى په‌لاماردانى گه‌له‌گورگه‌كه‌وه‌ چوار سه‌ر بزن و مه‌ڕ خنكاون.

وتیشی “خاوه‌نه‌كه‌ى و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گونده‌كه‌ زوو فریاكه‌وتوون، ده‌نا ته‌واوى مه‌ڕ و بزنه‌كانى ده‌خنكاند”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌مساڵ له‌ بنارى قه‌ندیل گورگ زۆربووه‌ و له‌ ته‌واوى گونده‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌بیندرێن.

به‌قسه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه‌ ساڵى پاریش گه‌له‌گورگێك له‌ رانه‌مه‌ڕێكی ئه‌م گونده‌ى دا و 13 سه‌رمه‌ڕى لێ خنكاندن.

لە قەزای ئاکرێ گورگ هەشت سەر بزنی ئاژەڵدارێک دەخنکێنێت

لە قەزای ئاکرێ گورگ هەشت سەر بزنی ئاژەڵدارێک دەخنکێنێت