رەزامەندی دەرچووە

شارەوانی تووەسپی و دوو گوندی دیکە دەخرێنە سەر شارەوانی سلێمانی

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندییان دا لەسەر گواستنەوەی شارەوانی تووەسپی و گوندەکانی کانی گۆران و فەیاڵ بۆ ناو سنووری شارەوانی سلێمانی و لەمەودوا کارەکانیان پەیوەست دەبێت بە یەکدیەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.9.2024، پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوو مانگ بەر لە ئێستا پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەیەکی باڵا کۆبووەتەوە و داوایکردبوو کە شارەوانی تووەسپی و گوندەکانی کانی گۆران و فەیاڵ بخرێنە ناو سنووری شارەوانی سلێمانی.

دوای ئەم داواکارییە ئێستا، بەگوێرەی یاسای ژمارە (3)ـی ساڵی (2019)ـی یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زیادەڕۆییان لەسەر کراوە لە هەرێمی کوردستان، رەزامەندی دەرچووە و ئەو سێ شوێنە دەخرێنە سەر شارەوانی سلێمانی.

لە رێکەوتی 3.4.2024، شارەوانى سلێمانى رایگەیاند، بەردەوام هاوڵاتیان بە نامە و بە کۆمێنت پرسیاری تاپۆکردنی گوندەکانی تووەسپی و کانی گۆران و فەیاڵمان لێ دەکەن، بەڵام ئەو گوندانە لە سنووری شارەوانیی سلێمانیدا نین و پەیوەندییان بە شارەوانیمانەوە نییە، بۆیە پرسیار لە پارێزگای سلێمانی و لە شارەوانیی تووەسپی بکەن بۆ ئەو مەبەستە.

شارەوانيی سلێمانی: داهاتی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان...

شارەوانيی سلێمانی: داهاتی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بۆ گەڕەکەکانیان خەرج دەکرێت