بچن بێ سوودە

ئەمڕۆ کرێی ئاو مەبەن سێرڤەرەکەیان وەستاوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری هەرکەسێک دەکاتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە نیاز بووە کرێی قەرزی ئاو بداتەوە سەردانیان نەکەن، چونکە سێرڤەر “بەرنامەی خزمەتگوزاری کارەکەیان” گرفتی تەکنیکی هەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، پارە و کرێی ئاو لە کەس وەرناگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینیویەتی دەڵێت، “ئاگاداری هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە بەهۆی چەند گرفتێكی تەکنیکی لە سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو بۆ ماوی یەک رۆژ (ئەمڕۆ پێنجشەممە) کارەکانی خۆمان رادەگرین”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە خەمی ئەوەیەتی هاوڵاتییان بێ سوود بچن سەردانیان بکەن، بۆیە دەڵێت، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ئەمڕۆ، بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان ئەرک نەکێشن و سەردانی بنکەکانمان نەکەن”.

داشکاندنی قەرزی ئاو 260 ملیار دینار پارەی بۆ خەڵک گەڕاند...

داشکاندنی قەرزی ئاو 260 ملیار دینار پارەی بۆ خەڵک گەڕاندووەتەوە

دوای دوو مانگ دەست دەکرێتەوە بە وەرگرتنی پارەی ئاوی ما...

دوای دوو مانگ دەست دەکرێتەوە بە وەرگرتنی پارەی ئاوی ماڵان