زانیاری نوێ و سەیر.. سێ گرام تەقینەوەیان تێدا بووە
کۆمپانیایەکی وەهمی ئەو ئامێرانەی دروستکردووە کە لە لوبنان تەقینەوە
964+
ژووری هەواڵ
تازە دەردەکەوێت ئەو کۆمپانیایەی گوایە ئامێرەکانی پەیجەری دروستکردووە وەهمییەو بوونی نییە، هەر ئامێرێکش سێ گرام تەقینەوەی تێدا بووە.
دوای ئەوەی میدیا جیهانییەکان وتیان ئەو پەیجەرانەی تەقینەوە دروستکراوی تایوانن، کۆمپانیا تایوانییەکە رایگەیاند ئەوان مافی دروستکردنی ئامێرەکانیان داوە بە کۆمپانیایەکی هەنگاری بەناوی BAC، ئەمڕۆ چەند رۆژنامەنووسێک چوون لە کۆمپانیا هەنگارییەکە گەڕاون، دەبینن کۆمپانیاکە وەهمییەو بوونی نییە، لە شوێنێکی دوورە دەست بینایەکی دوو نهۆمی بە کرێ گرتووەو کەسیشی تێدا نییە.
رۆیتەرز دەڵێت: ئامێرەکان لە کاتی دروستکردن سێ گرام تەقەمەنییان تێ کراوە و چەند مانگە بەدەست چەکدارانی حیزبوڵاوەن و نازانن ئەوەی هەڵیانگرتووە تەقەمەنییە.
لەرێگای کۆمپانیا وەهمییەکەوە ئامێرەکان گەیەندراونەتە دەست حیزبوڵاو دوێنێ لە رێی کۆدێکی تایبەتەوە تەقێندراونەتەوە.